دکتۆرە لەرین کۆرۆنای تێپەڕاند

دکتۆرە لەرین ساڵح، پزیشكی نیشتەجێی خولاو لە سلێمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، چاكبووەوە.

 

دکتۆرە لەرین ساڵح، پزیشکی نیشتەجێی خولاو لە شاری سلێمانی لەڕێی هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" ڕایگەیاند" ئەم کاتەتان باش ئازیزانم، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و تەواوکردنی ماوەی زانستی بریاردراو، سوپاس بۆ خوا من لە کۆرۆنا چاکبوومەوە و چەند پشکنینی تایبەتی یەک لە دوای یەکم بۆ کرا نێگەتیڤ بوون".

ئەو پزیشکە ڕاشیگەیاند" سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە لە خەمی مندا بوون، من ئێستا باری تەندروستیم باشە و دەگەڕێمەوە سەر کارەکەم بۆ خزمەتی هاووڵاتییان، زۆریش خۆشحاڵم بەوەی کەس لە منەوە تووشی کۆرۆنا نەبووە".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا دکتۆرە لەرین ساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە" انشالله هەموو ئەو تووشبووانەی دیکەش چاک دەبنەوە و هەموومان هەر سەلامەت دەبین".

 

لە ماوەی رابردوودا دکتۆرە لەرین، پزیشکی نیشتەجێی خولاو لە شاری سلێمانی لە کاتی چارەسەرکردنی کەسێکدا کە نەخۆشی کۆرۆنای هەبووە، بەهۆی کۆکەی کەسەکەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

 


PM:08:01:09/04/2020