گۆرانبێژی بەناوبانگی لوبنانی ئیلیسا، دەبێتە هونەرمەندی یەكەمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەڕووی زۆرترین هەوادارەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك.
ژمارەی هەوادارانی ئیلیسا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك گەشتە زیاتر لە 12 ملیۆن و 300 هەزار كەس، بەمەش پێش گۆرانبێژی بەناوبانگی میسری تامر حوسنی كەوت كە ماوەی چەند ساڵێكە یەكەمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و خاوەنی زیاتر لە 12 ملیۆن و 250 هەزار هەواداری فەیس یوكە.
لای خۆیەوە ئیلیسا خۆشحاڵی بە زیاد بونی ژمارەی هەوادارەنی دەردەبڕێت و هیوادارە كە بەردەوام ژمارەی هەوادارانی زیاد بكەن.
لەئێستا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك دوای ئیلیسا و تامر, نانسی عەجرەم و عەمرو دیاب لە كێبڕكێی بەردەوامدان بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی زۆرترین هەوادار.