هەناردەی مریشک بۆ ناوەڕاست و باشوری عێراق دەستپێدەکاتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند" دەرگای خوارو و ناوەڕاستی عێراق بە روی هەناردەی مریشک کرایەوە".

 

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایگەیاند" لەچوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەواممان بۆ ئەو كێشەو گرفتانەی رووبەڕووی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانمان دەبنەوە، بەتایبەت خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان، دوای راوێژ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بڕیاردرا بەڕەچاوكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی و تەندروستی رێگا بكرێتەوە بۆ ناردنی مریشك بۆ ناوەڕاست و خواروی عیراق دوای ئەوەی لەپێداویستی بازاڕی ناوخۆیمان زیاد دەبێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە" کردنەوەی ئەو دەرگایە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی خاوەن كێڵگەكان و پاڵپشتیكردنیان وەك بنەمایەكی گرنگی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا و بۆ ئەو مەبەستەش ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان كارئاسانی دەكەن بۆ خاوەن پڕۆژەكان".

 

ئەمە لەکاتیکدایە، لە ماوەى رابردوودا بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و قەدەغەى هاتوچۆ هەناردەکردنى مریشک بۆ خوارو ناوەڕاستی عێراق راگیرا.

 




PM:04:39:12/04/2020