تەندروستی هەولێر: ١١ توشبوی كۆرۆنا چاكبونەوە

تەندروستی هەولێر رایگەیاند" ١١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە".

 

د.دلۆڤان محەمەد فاتح، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر کەمێک پێش ئێستا رایگەیاند" هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان رادەگەیەنین كە ١١ نەخۆشی تووشبوو بەڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە،  پشكنینی تایبەتی یەكیان لەدوای یەكی بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە".

دەشڵێت "كۆی گشتی چابووەكان گەیشتە ٥۲ كەس".

 


PM:07:35:12/04/2020