مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی ٣٢ ساڵەی تاوانەکانی ئەنفال بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو لە بەیانەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" به‌داخه‌وه، ئه‌مساڵ یادی (٣٢) ساڵه‌ی ئه‌نفال ، هاوكاتی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی (كۆرۆنا)یه و به‌هۆی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، ناتوانرێ چالاكی و مه‌راسیمی پڕ شكۆ بۆ یاده‌كه ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام ئه‌م تاوانه هه‌میشه له‌ویژدانی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌زیندووێتی ده‌مێنێته‌وه و هه‌رگیز ئازیزه ئه‌نفالكراوه‌كانمان و خۆڕاگری و ئازاری قووڵی كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان له‌یاد ناكرێ و بۆ هه‌میشه به‌زیندووێتی ده‌مێنێته‌وه".
دەقی به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)
بۆ یادی (32) ساڵه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌نفال
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوه‌كان
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
32 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له درێژه‌ی سیاسه‌تی دڕاندانه‌یدا بۆ قڕكردن و پاكتاوی نه‌ژادی گه‌لی كوردستان، رژێمی به‌عسی فاشیی به‌سه‌رۆكایه‌تی (سه‌دام حسێن)ـی دیکتاتۆر، به پێی نه‌خشه‌یه‌كی سه‌ربازی و به‌هه‌شت قۆناغ ، پرۆسه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌نفالی به‌رێوه‌برد كه سه‌رئه‌نجام به‌هۆیه‌وه (182) هه‌زار مرۆڤی مه‌ده‌نی و بێتاوانی كورد ، له ژن و مناڵ و گه‌نج و پیر و په‌ككه‌وته، دوای ڕاپێچكردنیان بۆ زیندانه‌كان و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی زۆر، زینده به‌چاڵكران و به‌شێكی زۆریشیان تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره ، ڕژێمی به‌عس مه‌رامی له ئه‌نجامدانی ئه‌نفال ، به ته‌نها سه‌رنگومكردنی ده‌یان هه‌زار مرۆڤی مه‌ده‌نی نه‌بوو به‌ڵكو زیاتر لە (5000) گوندی ڕوخاند و ژێرخانی ئابوری كوردستانیشی هه‌ڵته‌كاند و ویستی پرۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌رحیل و گۆڕینی دیموگرافیای كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی تر ته‌واو بكات .
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق لە(نیسانی 2003) له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ، كه‌یسی (ئه‌نفال) وه‌ك تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی و جینۆساید ناسێندرا و به‌شێك له تاوانباره سه‌ره‌كییه‌كانی تاوانه‌كه‌ش سزادران ، به‌ڵام هێشتا ئه‌ركی هه‌موولایه‌كمان له‌م ڕووه‌وه كۆتایی نه‌هاتووه و پێویسته ته‌واوی تۆمه‌تباره داواكراوه‌كان ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا بکرێن و ڕێكاره یاساییه‌كانی تری كه‌یسه‌كه ته‌واوبكرێ ..
هەروەک پێویستە قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی و مادی وارسی ئه‌نفالكراوه‌كان بكرێته‌وه و ژیانێكی باشتر و شایستەیان بۆ ده‌سته‌به‌ربكرێ ، له ئاستی نێودەوڵەتیش هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانی (ئه‌نفال) ، ئێستا دوای زیاتر له سێ ده‌یە، یادی ئه‌م تاوانه دڕندانه‌یه و ئازیزه ئه‌نفالكراوه‌كانمان ده‌كه‌ینەوە ، سڵاوی وه‌فا و ئه‌مه‌ك ده‌نێرین بۆ ڕوحی پاكی ئه‌نفالكراوه‌كان و له‌ئاست خۆڕاگری و ئازاری قووڵی كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیاندا ، سه‌ر داده‌نەوێنین و ڕایده‌گه‌یه‌نین: کە هه‌رگیز قوربانی و ئازاری به‌سوێی (ئه‌نفال) له یاد ناكه‌ین ، به‌ڵكو ده‌یكه‌ینه هه‌وێنی جۆشدانه‌وه‌ی زیاتری خه‌باتمان بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و مافه ڕه‌وا ده‌ستوری و دیموكراسییانه‌ی كه ده‌یان هه‌زار شه‌هید و ئه‌نفالكراو له‌پێناویدا گیانی خۆیان به‌خشی ..
به‌داخه‌وه، ئه‌مساڵ یادی (32) ساڵه‌ی ئه‌نفال ، هاوكاتی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی (كۆرۆنا)یه و به‌هۆی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، ناتوانرێ چالاكی و مه‌راسیمی پڕ شكۆ بۆ یاده‌كه ئه‌نجام بدرێ ، به‌ڵام ئه‌م تاوانه هه‌میشه له‌ویژدانی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌زیندووێتی ده‌مێنێته‌وه و هه‌رگیز ئازیزه ئه‌نفالكراوه‌كانمان و خۆڕاگری و ئازاری قووڵی كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان له‌یاد ناكرێ و بۆ هه‌میشه به‌زیندووێتی ده‌مێنێته‌وه ..
- سڵاو بۆ گیانی قوربانیانی جینۆسایدی ئه‌نفال
- سڵاو له خۆڕاگری كه‌سوكاری سەربەرزی ئه‌نفالكراوه‌كان
- ڕوو ڕه‌شی بۆ ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كانی ئه‌نفال.
- سه‌ركه‌وتن بۆ ئیراده‌ی به‌هێزی گه‌لی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
13/4/2020