کارکردن لە شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر دەستیپێکردەوە

سەرۆکی‌ شارەوانی‌ هەولێر رایگەیاند" لە ئێستادا كاركردن لە پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتریی ھەولێر دەستیپێكردوەتەوە و کۆتایی ئەمساڵیش بەشێکی تەواو دەبێت".

 

ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانیی ھەولێر سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی کارکردن لە شەقامی ۱٥۰ مەتریی هەولێر ریاگەیاند" وەك پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی و قەدەغەی ھاتوچۆ، كۆمپانیای جێبەجێكار لە ماوەی ڕابردووا كارەكانی پڕۆژەی شەقامی `١٥٠ مەتری هەولێری راگرتبوو، بەڵام دوو رۆژە دەستیان بەكارکردن كردووەتەوە".

 

لەبارەی جێبەجێکردنی ڕێنوێنییەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دەڵێت" بە مەرجێك دەبێت كارمەند و كرێكارەكان پابەندی رێنوێنییە تەندروستییەكان بن، بۆ ئەم مەبەستەش دەمامك و دەستكێشیان پێدراوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" تاوەکو ئێستا ٦٠%ی كارەكانی پڕۆژەكە ئەنجامدراوە و لە پلانیشماندایە بۆ كۆتایی ئەمساڵ بەشێكی پڕۆژەكە تەواو بكرێت، كە زیاتر لە ٧ كیلۆمەترە لەم رۆژانەدا دەستمان بە چاككردنەوە و قیركردنی چەند پڕۆژەیەكی دیکە كردووەتەوە".

 

پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتریی ھەولێر، یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكان و بە وتەی‌ بەرپرسانی‌ شارەوانی‌ تاڕادەیەكی زۆر گرفتی ھاتوچۆ لە شاری ھەولێر چارەسەر دەكات.

 
 


PM:04:02:14/04/2020