لیژنەی ئۆپراسیۆنی باڵای پارێزگای دهۆک پلانی خۆی بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان ڕاگەیاند و بەپێی پلانەکە لە قۆناغی یەکەمدا چەند شوێنێک دەکرێنەوە و کاتەکانیشیان دیاریکراوە.
بەپێی ئەو خشتەی پارێزگای دهۆك دایناوە بۆ هەر شوێنێك بەم شێوەیەیی خوارەوە كاتی كردنەوە و داخستنیان بۆ دیاریکراوە و پێویستە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانیش بن.
ئەو شوێنانەی دەکرێنەوە:
-كردنەوەی شوێنی فرۆشتنی شیرنی و ساردەمەنی بە شێوەی دیلیڤەری بەبێ دانیشتن، لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 5:00ی ئێوارە.
-شوێنی روونگۆڕ و پەنچەرچی ئۆتۆمبێل لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 5:00ی ئێوارە.
-شوێنی چاكردنەوەی ئامێرەكانی "دەڕاسە و تراكتۆر"، لە كاتژمێر 7:00ی بەیانی تا 5:00ی ئێوارە.