تورکیا زینی وەرتێی بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا درەنگانێکی ئەمشەو بۆردومانی زینی وەرتێیان کرد.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زینی وەرتێ ڕایگەیاند" کاتژمێر یانزەی ئەمشەو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی مۆڵگەی مەڕدارو ئاژەڵدارەکانی کرد لە دیوی ناحیەی سەرکەپکان".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" کە بۆردومانەكە تا ئێستا زیانی گیانی نەبووە، چونكە مەڕدارو ئاژەڵدارەكان هێشتا نەگەڕاونەتەوە ئەو شوێنە و ناوچەكە چۆڵە لە چێوارەكانیان".

 

وتیشی" لە ئێستادا فڕۆكەی سیخوڕی و جەنگی بە ئاسمانی قەندیل و وەرتێ و باڵەكایەتیدا دەسوڕێنەوە. هەر ئەمشەو فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی هەریەکە لەسێکانیان وکونەتری دۆڵی باڵەیانیشی داوە".

 

 

 


 

 


AM:12:27:15/04/2020