ژمارەیەک پەرلەمان ترسیان لە پەرەسەندنی بارگژی پارتی‌و یەکێتی هەیە

ژمارەیەک پەرلەمانتاری لیستە جیاجیاکانی پەرلەمانی کوردستان راگەیاندنێک بڵاودەکەنەوەو مەترسی خۆیان لەو دۆخەی نێوان پارتی و یەکێتی ئاشکرا دەکەن.

لە راگەیاندنێک کە دانەیەکی بۆ " سپی " نێردراوە، ژمارەیەک پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان لە لیستە جیاکان داوا لە سەركردایەتیی پارتی و یەكێتیی دەكەن (كە بەرپرسیارن لە حكومڕانیی ئەم هەرێمە)، گرژیی و ئاڵۆزییە میدیایی و سیاسییەكانی نێوانیان هێوربكەنەوە و، ترسیان هەیە لەم دۆخە هەستیارەدا، كە گەلی کوردی پێدا تێپەڕدەبێت و هێشتا هەڕەشەكانی ڤایرۆسی "كۆرۆنا" بەردەوامن، ئەم گرژییانە ببنە هۆی دروستكردنی هەڕەشەی گەورەتر و مەترسیی زیاتر بۆ سەر ئارامیی هەرێمەكەمان".

لەو راگەیەندنەدا هاتووە " بۆ بەرگرتن لە تەشەنەسەندنی ئەم دۆخە نەخوازراوە، پێویستی بە هەڵوێستی جوامێرانە و نیشتمانپەروەرانەیە و نابێت چیتر هێزی سەربازیی لە دەستی حزب دا بێت و جوڵاندنیان ببنە هۆی هەڕەشە بۆ سەر دۆخی ئارامی هەرێمەكەمان. سەرەڕای ئەوەی داوادەكەین بە پەلە دۆخەكە هێوربكرێتەوە، پەرلەمانی كوردستان-یش هەڵوێستێكی یەكگرتوی لەمبارەیەوە هەبێت و سەرۆكایەتیی حزبە پێكهێنەرەكانی حكومەت و ئۆپۆزسیۆن-یش، كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدەن و كۆتایی بەم دۆخە نەخوازراوە بهێنن و هەر لایەنێكیش بەدەم ئەم بانگەوازەمانەوە نەیەت، بەرپرسیارێتیی تەشەنەسەندنی ئەم دۆخە نەخوازراوەی روبەرودەبێتەوە".

ئەو پەرلەمانتارانەی ئەم راگەیاندنەیان واژوو کردووە:

: 1- مەم بورهان قانع
. 2- یاسین خدر تەها
. 3- سیروان بابان
. 4- سەرچنار ئەحمەد مەحمود
.٥ -ئەبوبەكر عومەر عەبدولڵا (هەڵەدنی
). 6- شیرین ئەمین
. 7- دیاری ئەنوەر
. 8- روپاك ئەحمەد.
 9- د. ئیسماعیل عەلی تەها سگیری
. 10- موسلیم عەبدولڵا قەسرێ‌. 11- 
هەلز ئەحمەد محەمەد.
 12- گوڵستان سەعید. 
13- شایان كاكە صاڵح
. 14- گۆران عومەر عەلی
. 15- د. محێدین حەسەن یوسف.  

 


PM:12:41:16/04/2020