لە سلێمانی لەبەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی گردبوونەوە هەیە، لە عەلوەکەی سلێمانیش میوەو سەوزە فرۆشەکان عەلوەکەیان داخست، لەکەلاریش گردبوونەوەو ناڕەزایەتی هەیە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناو ئەو رێوشوێنانەی لە قەدەغەکردنی هاتوچۆدا گیراوەتەبەرو داخستنی بازاڕەکان و دروستبوونی ئاستەنگ لەبەر بژێوی خەڵک، بەیانی ئەمڕۆپێنج شەممە، بەدەیان دووکانداری سەنتەری شاری سلێمانی چووبوونە بەردەم بینایەی قائیمقامی سلێمانی و داوای کردنەوەی دوکانەکانی سەنتەری شەریان دەکرد، هەروەها میوەو سەوزە فرۆشەکانی سلێمانی عەلوەی سلێمانیان داخست و داوایان دەکرد بۆ ئەوەی زەرەریان لێنەکەوێت و سەوزەو میوە زوو بگاتە دەستیان مەرزی سەیران بەن بکرێتەوە.
لە کەلاریش دووکانداران داوای کردنەوەی دوکان و کۆگاکانیان دەکەن و لەبەردەم ئیدارەی شارەکەدا گردبوونەوە.