یارجان: خەریکە باری دەرونیم تێک دەچێت

شاجوانی سلێمانی، شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان، لەتۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردوەو دەڵێت خەریکە تووشی نەخۆشی دەروونی بم.

 

یارجان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" لەماڵەوە خەریکە بەھۆی كەرەنتینەوە باری دەرونیم تێك دەچێ".

 

شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.

ھەروەھا مەراسیمی ھەڵبژاردنی شاجوانی ئاسیا کە لە وڵاتی ڤێتنام بەڕێوەچوو بەبەشداری کاندیدانی وڵاتانی ئاسیا لەئەنجامی ھەڵبژاردنەکەدا خانمێکی فلیپینی بە ناوی "کەیشا چوا" توانی نازناوەکە بەدەست بھێنێت، دوو ھاوەڵیشی بۆ دیاریکرا، کە ھاوەڵی یەکەم خەڵکی کۆریای باشوور بوو، ھاوەڵی خەڵکی ڤێتنام بوو.
 



PM:02:20:16/04/2020