تەندروستی ڕاپەڕین ئەنجامى ٤٠ پشکنینى دیکەی کۆرۆنای راگەیاند

ئەنجامی ٤٠ پشکنینی دیکەى تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا covid-19 لەدەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین راگەیەیەندرا، کە سەرجەمیان نێگەتیڤ دەرچوون.

 

ئەمڕۆ هەینى بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە" لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنورەکەدا و دەستنیشانکردنی تووشبوان لەڕێگەی پشکنینەوە، سامپڵ لە ٤٠ هاوڵاتى سنورەکە وەرگیراوە ئەمڕۆ پشکنینەکانیان گەڕایەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" پشکنینى سەرجەمیان نێگەتیڤ دەرچوون، ئەو هاوڵاتیانەش بەشێکى زۆریان لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەوڵاتی ئەڵمانیا گەڕابوونەوە و لەتاقیگەی ڕاپەڕین پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا".




AM:10:44:17/04/2020