وەزارەتی ناوخۆ: سیستمی ئەلکترۆنی کەوتە کار

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان ھاووڵاتییان رایگەیاند سیستمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی خستۆتە كارەوە.


لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بۆ ئەوە کراوە،  كە سیستمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی كەوتە كارەوە و ھاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆ (moi.gov.krd) داوای رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی بكەن:


1- رێگەپێدان لەنێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دەدرێت.


2- رێگەپێدان لە ناو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، ئەم دوو جۆرە دەگرێتەوە:.


- رێگەپێدان لەنێوان قەزاكانی ناو یەك پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ، ئەم جۆرە لەلایەن ئیدارەی پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ دەدرێت.


- رێگەپێدان لەناو قەزایەكی پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ لەلایەن قایمقامی قەزا دەدرێت.
 


AM:11:57:18/04/2020