لە هەولێر ئامادەکارییەکان بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ ده‌ستیپێكرد (وێنە)

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند" ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ لە شارەکە دەستپێکردووە و شەقامەکانی‌ ناوشار رێکدەخەنەوە".

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی‌ هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە" لە هاتوچۆی هەولێر ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی دەستیپێکردوە و دەستپێکی کارەکانیش رێکخستنەوەی دورگەی ناوەندی شەقامی ئیسکان بەفسفۆڕی جێگیری ئاسن و هێلکاری کردنی شەقامی هەولێر بەحرکەبوو".

ئاماژەى بەوە کردووە" هەنگاوی دیکەش بۆ ئاسایکردنەوەى تەواوى ژیان لە شارەکە بەڕێوەیە".

 

ئامادەکارییەکانی‌ هاتوچۆی‌ هەولێر لەکاتێکدایە، دوای‌ کەمبوونەوەی‌ حاڵەتەکانی‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی‌ کوردستان چەند پارێزگا و ئیدارەیەکی‌ سەربەخۆ کارئاسانییان بۆ جوڵەی‌ بەشێک لە هاوڵاتیان و کاسبکاران کردووە.

 
 


PM:03:29:18/04/2020