وێنە.. مریام فارس لە کەرەنتینە بەدەم سەماوە خواردن دروست دەکات

خانمە ئەستێرەی گۆرانی و سەمای عەرەب میریام فارس، بەشێوەیەکی وروژێنەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئنیستاگرام لە کەرەنتینە بەدەم سەماوە خواردن دەکات.


لە نوێترین وێنەیدا کەبۆتە مایەی سەرنجڕاكێشانی هەوادارانی، میریام فارس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە کە لەکاتی کەرەنتینە لەماڵەوە بەدەم سەماوە خواردن دروستدەکات.

 
ئەم هونەرمەندە شۆخ و شەنگە هەمیشە لە میدیا کان باس لە شۆخ و شەنگی دەکرێت، بەوە ناسراوە جلەکانی زۆر سەرنج ڕاکێش و جوانن، کە سەرنجی زۆرترین کەس بەلای خۆیدا رادەکێشێت.

 
میریام گۆرانیبێژ و سەماکارێکی ناسراوی لوبنانە و هاوسەرگیری کردووە و منداڵێكیشی هەیە دووجار هاتۆتە هەرێمی کوردستان و کۆنسێرتی ئەنجامداوە.

 


PM:08:13:18/04/2020