ئەلدار خەلیل داوای راوەستانی هەموو بارگژیەکان لە زینی وەرتێ دەکات

ئەلدار خەلیل ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی هاوبەشی پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستان داوای راگرتنی بارگرژیەکانی زینی وەرتێ دەکات.


لە پۆستێک لە  تۆڕی کۆمەلآیەتی تویتەر، ئەلدار خەلیل لەبارەی بارگرژیەکانی ( زینی وەرتێ)وە دەڵێت " ئەمە پیلانێکی گەورەیە بۆ ئەوەی کورد نەتپەرژێتە سەر تێکۆشانی پێویستی خۆی لە پێناو کێشەیەکیدا، بۆیە پێویستە بارگرژی راگیرێت".


ئەو بەرپرسە ناسراوەی رۆژئاوا دەڵێت " لە کاتێکدا کە پرسی کورد گەیشتۆتە ئاستی مێژوویی و بۆتە پرسێکی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، پێویستە کورد لەو  هەموو هەوڵآنە گەورەتر بێت کە ‌هێزە نەیارەکانی دەیانەوێت لەناو یەکدا پێکدادان و ناکۆکی رووبدات، لە کاتێکدا کە نابێت بەهیچ جۆرێک ئەمە هەبێت و، پێویستە دیالۆک  ببێتە هۆی لێکتێگەیشتن و چارەسەر. 
 


PM:06:47:19/04/2020