ڤیدیۆ .. هەیفا وەهبی لە کەرەنتینە لەگەڵ کێدایە..؟

 

هەیفا وەهبی ئەستێرەی گۆرانی و نواندنی عەرەبی لەم کەرەنتینەیەدا لەگەڵ دایکی وەرزش دەکات.

 

هەیفا لە باخچەیەکی نزیک ڤێلایەکی بەرزدا لەگەڵ دایکی وەرزش دەکات، لە ساتی ئەو وەرزشەدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە، رێک و باریکی جەستەی هەیفا دەردەکەوێت.

 

لەگەڵ ئەو ڤیدیۆیەدا باسی ئەوە دەکات کە لەگەڵ هەستاننت لەخەو، وەرزش بکەو چوست چالاک بە.

 

هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٨ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو 100 ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی. 


ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە. 



AM:11:34:20/04/2020