شارە مەترسیدارەکەی کۆرۆنا لە هەرێم پاکبوەوە لە تووشبوانی پەتاکە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان رایگەیاند" ٣٣ تووشبووی شارەکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەمیان چاکبوونەوەو نەخۆشخانەیان جێهشت و گەڕانەوە ماڵەکانی خۆیان".

 

شاری دەربەنیدیخان بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەند حاڵەتێکی کۆرۆنا بە شارە مەترسیدارەکە ناوزەد کراو سەرجەم شارەکە کەرەنتینە کرا.

 

ئەمڕۆ تەندروستی ئەو شارە رایگەیاند لە کۆی ٣٣ تووشبووەکە هیچیان لە نەخۆشخانە نەماون و چاکبوونەتەوە.

 

ئەمڕۆ سێ رۆژە لە هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی تووشبووی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.



PM:08:04:20/04/2020