نەوتی خاوی تەکساس نزمترین نرخی خۆی تۆمار کرد

ئاژانسی رۆیتەرز کەمێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە نرخی نەوتی خاوی تەکساس نزمترین ئاستی مێژووی خۆی تۆمار کردو یەک بەرمیلی دابەزی بۆ ٥ دۆلار ٥٨ سەنت.

 

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمەریکی بڵاویکردەوە پێشبینی دەکرێت کە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوت تەکساس نزمبێتەوە بۆ سفر و، بگرە ژێر سفریش، ئەو دەمە کۆمپانیاکان نازان چی لەو نەوتە بەرهەمێنراوە بکەن.

 

هەرچەندە بەبەراورد بە نەوتی برنت، تا ئێستا ئەمجۆرەی نەوت کە ولآتانی  ئۆپێک و ئۆپێک پلاس بەرهەمی دەهێنن نرخی لە نەوتی خاوی تەکساس باشترە، بەلآم ئەویش هەر روو لەدابەزینەو ، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٢٦ دۆلارە ٣ سەنتە، لەکاتی دوا داخستن بە ٢٨ دۆلارو لە کاتی کردنەوەش بەهەمان نرخ بوو.



PM:08:36:20/04/2020