نرخی نه‌وتی خاوی برێنت كه به‌هۆی به‌رده‌وامیی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داواكاری كه‌می له‌سه‌ره به‌رده‌وامه له دابه‌زین و له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بۆ خوار ٢١ دۆلار دابه‌زی.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ٢٠ دۆلار و ٨٠ سەنت دابەزی، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٢٥ دۆلار‌و ٤٧ سەنت بوو.
دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس دابەزی بۆ خوار سفر، ئەوەش یەکەمجار بوو لە مێژوویدا ئەو دابەزینە بە خۆیەوە ببینێت.