سەندیکای پزیشکانی کوردستان پزیشكانی ھەولێر ئاگادار دەكاتەوە كە سبەی چوارشەممە دەتوانن لە كاتی دیاریكراو نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکان بکەنەوە.
بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای سەندیکای پزیشکانی کوردستان کە تێدا هاتووە" سەندیکای پزیشکانی کوردستان پزیشکان لە شاری هەولێر ئاگادار دەکاتەوە، کە لە سبەی رۆژی چوارشەممەوە دەتوانن نۆڕینگە، سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکان بکەنەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو" لقەکانی سەندیکا لە سلێمانی و دهۆک بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی شارەکانیان و بەپێی بارودۆخی شارەکان رۆژی کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکان دیاری دەکەن".
سەندیكای پزیشكانی رێنمایەکانی کردنەوەی نۆڕینگەی خستووەتەڕوو كە بریتین لە:
1ـ کردنەوەی نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیکان ئارەزومەندانەیە.
2- کردنەوەی نۆرینگەکان لە کاتژمێر ۲ـ٥ ی پاش نیوەڕۆ دەبێت.
3- لە هۆڵی چاوەڕوانی لە چوار نەخۆش زیاتری لێ نەبێت و نێوانی هەر یەکەیان دوومەتر کەمتر نەبێت.
4- پزیشک گاونی لەبەر بێ و دەستکێشی لەدەست بێ و ماسک ببەستێ.
5- نەخۆش یەک هاوەڵی لەگەڵ بێت و هەردووکیان ماسکیان بەستبێ.
6- رۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکان تعقیم بکرێن.