ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بارەی دواکەوتنی مووچەوە کۆدەبێتەوە

بڕیارە دوو سبەی پێنج شەممە ٢٣ ی نیسان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر چەند پرسێک کۆبێتەوەو گرنگترینیان پرسی مووچەیە.

لەنوسراوێک ئازاد محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە ئەندامانی ئەنجومەن دەکات رۆژی پێنجشەممە ئامادەی كۆبوونەوە بن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی دابەشکردنی مووچەی مانگانە لە کاتی خۆی واتە ٣٠ رۆژدا.

هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی داواكاری و پێشنیار بۆ كردنەوەی مەرزەكانی (سەیرانبەند، كێلێ، پشتە، شوشمێ، تەوێڵە) لەسنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دەکرێت.

بڕیارە لەسەر هەردوو پرس ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشنیار و داواکاری خۆی ئاراستەی حکومەتی هەرێم بکات.

 


PM:09:34:21/04/2020