پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٢ی نیسان وەک بڕیاردرابوو، گردووبوونەوەی مووچەخۆران و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر دوا کەوتنی مووچەسازبکرێت، کەمێک لەمەوبەر لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا لە سلێمانی دەستیپێکرد.
گردبوونەوەکە کە بەرەبەرە ئاپۆڕاکەی زیاتر دەبێت، خەڵکانیێکی مووچە خۆرو چالاکوان و ژمارەیەک پەرلەمانتاری کۆن و نوێش لە ریزەکانیدا دەبینرێن.
بەشداربوانی گردبوونەوەکە داوای پێدانی مووچە دەکەن کە حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ ٤٧ رۆژە هێشتا مووچەی مانگی ١ی ساڵی ٢٠٢٠ دابەشنەکردووە.