دهۆک .. لە ئاهەنگی سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا ١٣ هاولآتی بریندار بوون

لە ئاهەنگی ئەمشەوی پارێزگای دهۆک تەنها لە شاری دهۆک ١٣ کەس برینداربوون، ئەمە جگە لە زاخۆ کە ٣ کەسی تر برینداربوو بوون.

 

تەندروستی شاری دهۆک رایگەیاند لەو ١٣ بریندارە، ١١ کەسیان بە هۆی تەقەی خۆشیەوە برینداربوون، ٢ کەسی تریش بە یاریە ئاگرینەکان.

 

پێشتریش سپی بڵاویکردەوە سێ هاوڵاتی بەهۆی تەقەی خۆشیەوە برینداربوون.

 

تەندروستی سەرجەم بریندارەکان باشن.

 

ماوەی دە رۆژە هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک تۆمار نەکراوە، ماوەی شەش رۆژیشە لەهەرێم هیچ تووشبوویەکی تازە تۆمار نەکراوە.



PM:11:57:22/04/2020