لە سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزایی زیندانیانی سیاسی بەڕێوەچوو

کەمێک پێش ئێستا لەبەردەم بانکی مەڵکەندی شاری سلێمانى بەشێک لەزیندانییانی سیاسی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

 

بەپێی زانیارییەکان، زیندانیانی سیاسی لە شاری سلێمانی لە بەردەم بانکی مەڵکەندی گردبوونەوە و داوایان كرد مووچەكانیان دابەشبكرێت لە كاتێكدا دوو مانگە مووچەكانیان دابەش نەكراوە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە تا ئێستا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی دابەشنەکردوەو هیچ وادەیەکیش بۆ دابەشکردنی مووچە لە لایەن وەزارەتی داراییەوە دیارینەکراوە. 

 



AM:10:44:23/04/2020