پارێزگاری هەولێر روونكردنەوەیەكی نوێ لەسەر قەدەغەی هاتووچۆ بڵاودەكاتەوە

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە ڕاگەیەندراوی ژووری ئۆپراسیۆنەکان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" لە کاتژمێر(٦)ی ئێوارە تا (١٢)ی شەو قەدەغەی هاتووچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل بەتەواوی جێ بەجێ دەکرێت".

 

پارێزگاری هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" نووسینگەی پارێزگاری هەولێر دەڵێت دوای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوی ژووری ئۆپەراسیۆن پارێزگای هەولێر، کۆمەڵێک سەرنج هەبوون لەسەر ناڕوونی چەند خاڵێک، بۆیە بەپێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە".

 

1-لە کاتژمێر(٦)ی ئێوارە تا (١٢)ی شەو قەدەغەی هاتووچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل بەتەواوی جێ بەجێ دەکرێت، تەنها ڕێگە دەدرێت بە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و ئۆتۆمبێلی ئەمبولانس و ئەوانەی لە ئەرکی فەرمیدان.

2-.بازاڕی گەورەی هەولێر لەکاتژمێر (٦)ی ئێوارە تا (٦)ی بەیانی دادەخرێت و لەکاتەکانی تر کراوەیە.

3-سەبارەت بە تەکسییەکان، لە دوو سەرنشین زیاتر ڕێگە نادرێت، بەڵام ئەگەر لەیەک خێزان بن ڕێگە دراوە ژمارەکە زیاتر بێت.




PM:08:37:23/04/2020