قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌مه‌رجه‌كانی پابه‌ندبون به خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، قۆناغێكی دیكه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان و كردنه‌وه‌ی به‌شێكی دیكه له شوێنه پێویستیه‌كانی هاوڵاتیان ده‌كرێنه‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاوات محمد، قائیمقامی سلێمانی له دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، چاودێری بازرگانی، هاتوچۆ، ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی و نوێنه‌رانی سه‌ندیكاكانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، پزیشكی ددان، نۆرینگه و تاقیگه پزیشكییه‌كان، ئارایشتگاكان و كرێكاران و كۆمه‌ڵه‌ی چێشتخانه و میوانخانه‌كان كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاوات محمد، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند" ئاماژه به نوسرای ژماره (٩٨) ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی، هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌مه‌رجه‌كانی پابه‌ندبون به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا قۆناغێكی دیكه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان و به‌شێكی دیكه له‌و شوێنانه‌ی هاوڵاتیان له شاری سلێمانی پێویستیانه ده‌كرێته‌وه".
وتیشی" ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی جیهانییه، بۆیه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆتان و كه‌سه ئازیزه‌كانتان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان بن و به‌هه‌مو لایه‌كمانه‌وه رێگری بكه‌ین له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و زیادبونی حاڵه‌ته‌كان".
ڕاشیگەیاند" لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به هاوكاری سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه‌كان نوێنه‌رانی پیشه جیاوازه‌كان ڕێنماییه نوێكارنی كاركردن كه پابه‌ندبونه به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بڵاوی ده‌كه‌ن و پێوسته هه‌مو لایه‌ك پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنیه‌وه".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد" پێوسته له‌كاتی كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كان، سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی و له ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شوێنه‌كان جێبه‌جێ بكرێت و به‌رده‌وامیش لیژنه هاوبه‌شه‌كان چاودێری شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".