گۆرانیبێژى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان واحید عه‌لى نه‌ژاد ناسراو بە (ئەلیسا) له ڕێگه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆیه‌وه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە نەشتەرگەرییەکی بەسەرکەوتووی ئەنجامداوە.
واحید عەلی نەژاد کە ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ (ئەلیسا) دەڵێت" دوێنێ هەینی بەسەرکەوتووی نەشتەرگەری دڵم بۆ ئەنجام درا، ئێستا دۆخی تەندروستیم زۆر باش و جێگیرە".
واحید عه‌لی نه‌ژاد (ئه‌لیسا) له ساڵى ١٩٩٠ له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه و له ته‌مه‌نى ١٥ ساڵیدا ده‌ستى به‌كارى هوونه‌رى كردووه، له ماوه‌ى ڕابردوودا ئاشكراى كرد كه ده‌یه‌وێت ڕه‌گه‌زى خۆى بگۆڕێت و وتوویه‌تى "من كچێكى بێ‌تاوانم كه له جه‌سته‌ى كوڕێكدا له‌دایكبووم"، هاوکات ماوه‌یه‌ك له كوردستانی باشوور و له شاری هه‌ولێر ژیانی برده سه‌ر به بیانوی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌یان هێشتوه له‌م شاره بژی ڕویكرده ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له ئێستادا هه‌وڵی گۆڕینی ڕه‌گه‌زی خۆی ده‌دات.
هەروەها دواى ئاشكرا كردنى ئه‌م ڕاستییه واحید ڕایگه‌یاند كه ناوى خۆى ده‌گۆڕێت بۆ ناوێكى كچانه و ناوى (ئه‌لیسا)ى بۆ خۆى هه‌ڵبژاردووه.