پزیشکانی نەخۆشخانەی سنوری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڕیاریان دا ئەمڕۆ ٢٧ ی نیسان لەبەر پێنەدانی مووچە مانبگرن و دەوام نەکەن.
لە یاداشتێکدا کە دانەیەکی دەست ( سپی ) کەوتووە پزیشکانی دەڤەری ناوچەکانی سەوز و شین لە یاداشتێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان بۆ ماوەی ٥٠ رۆژ و سەرباری زیاد بوونی کارەکانیان، بڕیاریان داوە ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٧ی نیسان لە کاژمێر ٨ ەوە لەسەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان بەهەموو شار و شارۆچکەکانەوە دەوامی فەرمی رادەگرن.
لەو یاداشتنامەیەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە لە حاڵەتی پشتگوێخستنی یاداشتەکەیان ئەوا مانگرتنی تەواو و سەرتاسەری رادەگەیەنن.
دەقی یاداشتەکە..