تەندروستی نەجەف ڕایگەیاند" تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانی لەدەستدا".
ئەمڕۆ دوو شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای نەجەدف ئاشکرایکرد" کە تووشبوویەكی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا و حاڵەتێكی نوێی تووشبوونیش تۆمار كرا".
ڕوونیشیكردەوە: كە یەكێك لە تووشبووانی پەتاكە چاكبووەتەوە.
حاڵەتەكانی مردن و تووشبوون بە ڤایرۆسەكەش دوای ئەوە دێت كە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هیچ حاڵەتێكی نوێ كۆرۆنا لە نەجەف تۆمار نەكرابوو.
ئەمە دواى ئەوە دێت، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا، سێ هه‌زارو ٧٤ پشكنین ئه‌نجامدراوه، له‌ئه‌نجامیشدا ٥٧ توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، كۆی ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته هه‌زارو ٨٢٠ کەس.