تەندروستی ڕاپەڕین: ئەنجامی ٣١ پشکنین نێگەتیڤ دەرچوون

ئەنجامی پشکنینی ٣١ هاوڵاتی کە بەشێکیان لە بەریتانیا گەڕابوونەوە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین نێگەتیڤ دەرچوو.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا covid-19 و دەستنیشانکردنی توشبوان لەڕێگەی پشکنینەوە، تیمەکانمان لەتاقیگەی ناوەندی ڕاپەڕین، سامپڵیان لە ٢١ هاوڵاتی وەرگرت".

 

ڕاشیگەیاند" کە بەشێکیان لە ماوەی ڕابردوو لەوڵاتی بەریتانیا گەڕابوونەوە، هەروەها هەندێک سامپڵی تر لە هاوڵاتی ناوسجنەکان وەرگیران لە تاقیگەی ڕاپەڕین پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا،دەرکەوت ئەنجامی هەموو پشکنیینەکان نێگەتیڤ دەرچوون".

 

 





PM:11:39:29/04/2020