سبەی مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت

سبەی پێنج شەممە لە ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک مووچەی مامۆستایانی وانە بێژ دەدرێت.

 

لە راگەیەندراوێکدا پەروەردەی ئامێدی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبەی پێنج شەممە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی باخچەکانی ساوایان و خوێندنگەی بنەڕەتی و ئامادەییەکان دابەشدەکرێت.

 

ئەو مووچەیە کە مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٩ یە وەک راگەیەندراوەکەی پەروەردەی ئامێدی بڵاویکردۆتەوە، هاوکات داوا لە مامۆستایان دەکات سبەی کاتژمێر ١١ لە پەروەردە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.



AM:12:55:30/04/2020