كۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و عیراق كۆتایی هات

كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق كۆتایی هات و نەگەیشتە هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆ  و بڕیارە گفتوگۆکان بەردەوام بن.

 

سەمیر هەورامى، وتەبیژى جێگرى سەرۆکى حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند" کۆبوونەوەى دووەمى حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق کۆتایى هات، لە کۆبوونەوەکەدا بەوردى گفتوگۆ لەبارەى کێشە هەڵپەسێردراوەەکان و بەتایبەت پرسى بودجە و موچە و نەوت کرا لە ئەنجامدا چەند پیشنیارێک گەڵاڵە کراون".

 

وتیشى" لە ئایندەیەکى نزیکدا کۆبوونەوەیەکى دیکە ئەنجامدەدرێت بۆ گەڵاڵەکردنى ئەو پێشنیارانە و پەسەندکردنیان".

 

 


PM:02:41:30/04/2020