پارێزگاری هەولێر: هیچ بڕیارێك نییە بۆ تووندكردنی رێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ

پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، دەنگۆی داخستنی بازاڕەکان بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر دوورە لە راستییەوە.

 

نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكات بۆماوەی ٧٢ كاتژمێر قەدەغەی ھاتووچۆی سەرتاسەری لەهەولێر ڕادەگەینرێت. 

ئەوەشی وتووە، هیچ بڕیارێك نییە بۆ تووندكردنی رێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگای هەولێر و تاوەكو ئێستاش ھیچ شتێكی فەرمی لە بارەی قۆناغی داھاتووی قەدەغەی ھاتووچۆ بڵاونەكردووەتەوە. 

 

 

 


PM:06:11:30/04/2020