ئەنجومەنی سلێمانی هەنگاوی کرداری لامەرکەزیەتی ئیداری دەستپێکرد

ئەمڕۆ ٣٠ی نیسان بە بەشداری نوێنەری سەرجەم  فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لیژنەی تایبەت بە ئامادەکردنی پرۆژەیەک بۆ لامەرکەزی کارگێریی و دارایی پێکهێنراو، ئەندامانی لیژنەکەش دیاریکردن.


ئەمرۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەی تایبەت بەمەبەستی  ئامادەکردنی پرۆژەیەکی لامەرکەزی کارگێریی و دارایی بۆ سنوری جوگرافی ئەنجومەنی پارێزگاکە بۆ سنوری جوگرافی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کەپێکدێت لە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ئیدارە ڕاپەڕین، ئەمەش دوای ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی تر دێت کە  لە رۆژی ٢٦ ی نیسان  لە نێوان ، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکانی ناو ئەنجومەنی پاریزگا بۆ تاوتوێکردنی پێشنیاری جێبەجیکردنی سیستمی لامەرکەزی کارگێڕیی و دارایی لە پارێزگای سلێمانی.  


بەپێی نوسراوێکی فەرمی کە لە رێکەوتی ٣٠ ی نیسان دەرچووە  و واژۆی، ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی لەسەرە ، بڕیاردراوە بە  پێکهێنانی لیژنەیەک کە لە سەرۆکێک و ٨ ئەندام پێک هاتوە  و نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکانی لە خۆگرتوە بەمەبەستی  ئامادەکردنی پرۆژەیەکی لامەرکەزی کارگێریی و دارایی بەپێی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ سنوری جوگرافی ئەنجومەنەکە.

 
لیژنەکە: بەرزان محەمەد، سەرۆكی لیژنەكە، گۆڕان و ئەندامێتی: مەهدی مەحمود (ئیسلامی)، سەباح فەتاح( یەكێتی)، رێكەوت زەكی( یەكێتی)، مینا سامی( پارتی )، کاسترۆ مەعروف ( شیوعی ).    

 


PM:11:52:30/04/2020