وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند" توشبوویەکی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە".
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا".
لەبارەی تووشبووەکە تەندروستی هەرێم دەڵێت" پیاوێکی تەمەن 32 ساڵ، دانیشتووی شارۆچکەی سێبیرانی سەر بە قەزای دەشتی هەولێرە، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە".