شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وتە‌وە‌

کەمێک پێش ئێستا شاندی حکومەتی هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.

 

سه‌‌میر ھه‌‌ورامی وته‌‌بێژی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران رایگه‌‌یاند" شاندی باڵای حكومه‌‌تی ھه‌‌رێمی كوردستان ئێواره‌‌ی ئه‌‌مڕۆ سێشەممە به‌‌ره‌‌و به‌‌غدا به‌‌ڕێكه‌‌وت بۆ ته‌‌واوكردنی گفتوگۆكان سه‌‌باره‌‌ی به‌‌ بودجه‌‌ و نه‌‌وت له‌‌گه‌‌ڵ حكومه‌‌تی عیراق".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" ئە‌م سە‌ردانە‌ی شاندی ھە‌رێم تە‌واوكە‌ری سە‌ردانە‌كە‌ی ھە‌فتە‌ی پێشووە‌ كە‌ چە‌ندین كۆبوونە‌وە‌یان ئە‌نجامدا و چە‌ند پێشنیارێك خراونە‌تە‌ڕوو بۆ چارە‌سە‌ر كردنی كێشە‌ی پشكی ھە‌رێم لە‌ بودجە‌ی گشتیی عێراق و كێشە‌ی نە‌وت".

 
شاندەکەی هەرێم لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و  دارا ڕەشید وەزیری پلاندنان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران پێکهاتووە.



PM:06:24:05/05/2020