كه‌مێك پێش ئێستا دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
بەپێی ناوەڕۆکی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بەم شێوەیە دەبێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه‌بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80، 82) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پلانی (وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی)و (وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده) سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانی په‌تای (كۆڕۆنا) له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی (2019 ـ 2020).