تا ئێستا خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان شەش هەفتەی فەوتاوە و وەزیری خوێندنی باڵاش دڵنیایی دەدات لەوەی كە قەرەبوی ئەو ماوەیە دەكرێتەوە.
ئارام محهمهد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەمیانەی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان باسی لهدهستپێكردنهوهی خوێندن له زانكۆكانی ههرێم كردو وتی" ئێمه شەش هەفتەمان بەتەواوی پێویستە، بۆئەمەش بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵ دەبێت، گرفتەکەمان لەم شهش هەفتەیە نییە".
رونیشیكردەوە، تا ئێستاش دەترسین خوێندن ئەگەر دوابخەین، بۆ نمونە ئەگەر لە ١٠ی مانگی ئایارەوە دەست پێبکەین، دەتوانین بەبێ کێشە ئەم شەش هەفتەیە تەواو بکەین، ئەگەر ئەوەشمان نەتوانی، لە مانگی شەش دەتوانین هەمان کار بکەین".
باسیلەوەشكرد" ئهگهر لهمانگی شهشدا نەمانتوانی ئەوە بکەین، ئێمە لە حکومەتین و بەرپرسین لە خوێندكارانی کوردستان".
وهزیری خوێندنی باڵای هەرێم ئەوەشیخستەڕوو، ناهێڵین چارەنووس خوێندکاران بفەوتێت، بهڵام تائێستا کردنەوەی زانکۆکان مەترسی لەسەرە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە كۆتایی مانگی شوباتەوە خوێندن لە هەرێمی كوردستان وەستاوە.