زەریف: ئێران هەمیشە پشتگیری گەلی عێراقە

ئێران لە رێگای وەزیری دەرەوە پشتیگری خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لەلایەن مستەفا کازمی راگەیاندو دەڵێت" ئێران هەمیشە پشتگیری گەلی عێراقە".
 


جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر پیرۆزبایی پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عێراقی‌ كردو دەڵێت " "پیرۆزبایی له‌ مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌ته‌كه‌ی‌ و په‌رله‌مان و گه‌لی‌ عێراق به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ".



وەزیری دەرەوەی ئێران ده‌شڵێت: "ئێران هه‌میشه‌ پشتیوانی‌ گه‌لی‌ عێراق و ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاروباره‌كانی‌ ده‌ستنیشانیان ده‌كات".



بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٧ی ئایار پەرلەمانی عێراق متمانه‌یدا به‌ کابینەکەی مستەفا کازمی و وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی‌ عێراق.

 


PM:01:23:07/05/2020