سه‌رجه‌م تووشبوانی كۆرۆنا له‌ پارێزگای دهۆک چاكبوونه‌وه‌

تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند" سێ نەخۆشی کۆرۆنا لە دهۆک مابوون ئەوانیش ئەمڕۆ پشکنینیان بۆ کرا و چاکبونەوە".

 

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى گشتی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە" ئەمڕۆ پشکنین بۆ ئەو سێ نەخۆشەى کۆرنا ئەنجامدرا کە لە نەخۆشخانە مابوونەوە، لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو تووشبووانەش نەخۆشییەکەییان تێپەڕاندووە".

ڕاشیگەیاند" کۆى تووشبووان لە دهۆک چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا هیچ تووشبوویەکى کۆرنا لە نەخۆشخانە نەماوە".

 

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو لە پارێزگای دهۆک سەرکەوتن بە سەر کۆرۆنادا ڕاگەیەندرا بەڵام دواتر چەند حاڵەتێک تۆمارکرا و قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایەوە.

 

هاوکات بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێم تائێستا (٣٩١)حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش (٣٦٦) حاڵەت چاکبونەتەوە و لە ئێستاشدا تەنها (١٧) توشبوو لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە.

 

هەروەها لە هەرێمى کوردستانیش ماوەى پێنج رۆژە هیچ حاڵەتێکى نوێى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.



PM:03:30:10/05/2020