تەندروستی هەولێر: ئەمڕۆ دوو تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند" دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەوە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە".

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە".

کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱۹٦) کەس.



PM:04:54:10/05/2020