پەرلەمانتارێكی یەكێتی: كۆمپانیایەك لە هەولێر (٦ ملیار) یۆرۆ دەنێرێتە دەرەوەی هەرێم

پەرلەمانتارێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند" کۆمپانیایەک لە هەولێر بەناوی (ئابوور گروپ) نزیکەی (٦) ملیار یۆرۆ، دەنێرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان".

كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی لە نوسینێکیدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ئاماژەی بەوەکردووە" کۆمپانیایەک لە هەولێر بەناوی (ئابوور گروپ) نزیکەی (٦) ملیار یۆرۆ، دەنێرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەی کەناری وارف لە لەندەن بۆ بانکیHSBC کە یەکێکە لە گەورەترین بانکەکانی جیهان!".

 

کاروان کەزنەیی لە نوسینەکەیدا ڕوونیشیکردۆتەوە: ئەم پارەیە لە هەرێمی کوردستانەوە ڕۆشتووە و تا ئێستاش سەرقاڵی بەدواداچوونین و زیاتر لە (٣٠) بەڵگەمان لایە بە ناوی سیانی ئەو کەسەی پارەکەی ناردووە، و بانکەکە و ژمارەی حسابی و ئەو بانکەشی کە لە لەندەن پارەکەی وەرگرتووە و تەواوی بەڵگە زانیارییەکان لە دوای تەواوبوونی بەدواداچوونەکەمان بڵاو دەکەینەوە.

 

هاوکات لە کۆتایی نوسینەکەیدا پەرلەمانتارەکەی یەکێتی داوا دەکات کە حکومەتی هەرێم بەزوترین کات ئەم پارەیە بگێڕێتەوە، چونکە ئەم پارەیە بودجەی زیاتر لە ساڵێکی حکومەتی هەرێم و مووچەی سەرجەم فارمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ ماوەی یەک ساڵ.



AM:08:54:13/05/2020