حكومه‌تی هه‌رێم ٢٢٣ هاوڵاتی كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كات

فه‌رمانگه‌ی پەیوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد" كه‌ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ٢٢ هاوڵاتی كوردستان له‌ ئیمارات و سوید گه‌ڕێنرانه‌وه‌".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم  ئاماژە بەوەکراوە" لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە ڕێگەی دوو فڕۆكە ١٣٩ هاوڵاتی لە سوید و ٨٤ هاووڵاتی لە ئیمارات كە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، لە ئەوروپا و ئیمارات گیریان خواردبوو، گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان".

هاوکات ڕونیشیكردووەتەوە: پڕۆسەی گەڕاندنەوەی ھاووڵاتیان بە ھەماھەنگیی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عیراقی فیدڕال لەگەڵ نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا و نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە سوید و وەزارەتی دەرەوەی سوید و باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و هێڵی ئاسمانی عیراقییە بەڕێوەچوو.

 

هەروەها ئاشکراشیکردووە: ئەو ھاووڵاتیانەی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ گەیشتنیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بەسەردا جێبەجێ دەكرێت و بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ كەرەنتین دەكرێن. 

 

 

 


AM:12:01:16/05/2020