لە پەیامێکیدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵوێستی خۆی بەرامبەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتیان ڕاگەیاند و دەڵێت" کوردستانیان لە هەموومان توڕەن، ناڕەزایەتیەکانیان سنور ناناسێت".
ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" لە نوسینێکیدا سەبارەت بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتیانی شاری دهۆک ئاماژەی بەوەکردووە" كوردستانیان له هه‌موومان تووڕه‌ن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان سنوور ناناسێت، ئه‌وان له دهۆك بن یان هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه،هه‌ڵگری خه‌مێكی هاوبه‌شن و به ئاسانی یه‌كتر ده‌دۆزنه‌وه".
هاوکات هەر لە پەیامەکەیدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت" لێگه‌ڕێن با ئازادانه گوزارشت له‌خۆیان بكه‌ن، ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه گوێڕادێریان بێت و وه‌ڵامی ئه‌رێنی بۆ داواكانیان هه‌بێت".
پەیامەکەی ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان لەکاتێکدایە، کە دوێنێ شەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ خۆپیشاندانی ناڕەزایی مامۆستایان و موچەخۆران لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەچوو، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبیانوی نەبونی مۆڵەت ژمارەیەک لە چالاکوانان، بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە و رۆژنامەنوسان دەستگیرکران.