سبه‌ینێ موچه‌ی چەندین وه‌زاره‌ت‌ ده‌درێت

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانی‌ وەزارەتەكانی خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌، كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو‌و سامانە سروشتیەكان و ئەنجومەنی‌ دادوەری‌ هەرێم دابه‌ش ده‌كرێت.

دلێر تاریق، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: سبەینێ یەكشەممە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی‌ مووچەی‌ مانگی نیسانی فەرمانبەرانی‌ وەزارەتەكانی خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌، كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو‌و سامانە سروشتیەكان و ئەنجومەنی‌ دادوەری‌ هەرێم.

پێشتریش فەرمانبەرانی ئەم وەزارەتانە مووچەی مانگی نیسانیان وەرگرت:

وه‌زاره‌تی‌ پلان دانان
وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان
وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌
وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌
ده‌زگای‌ ئاسایش
ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش
دیوانی‌ چاودێری و دارایی
ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان
ده‌سته‌ی‌ ده‌ست پاكی‌
ده‌سته‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ
ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم



PM:12:41:17/05/2014