یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن لە هەرێم دیاری ده‌كرێت

لیژنەی باڵای بینینی مانگ رایگەیاند" یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان ئێوارەی رۆژی ھەینی لیژنەكه‌یان لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگاکانی ھەرێم کۆدەبێتەوە".

 

لە ئاگاداریەكەی لێژنەی باڵای بینینی مانگ دا هاتووە" بەمەبەستی دیاری كردنی یەكەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی رۆژی ھەینی٢٢⁄ ٥ ⁄٢٠٢٠لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەو قاف وكاروباری ئایینی بەھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەكیەكانی پارێزگاكانی ھەرێم كۆدەبێتەوە".



هاوکات لیژنەکە داوا لەھاوڵاتیان دەکات لەگەڵ ئێوارەی ھەینی ٢٢ ئایار ھەركەسێك بەبەڵگەی شەرعی مانگی بینی بەزوترین یەكەی كارگێری سنوورەكەی ئاگادار بكاتەوە. 


 

 


AM:09:50:21/05/2020