کۆبونەوەی بارزانی و لایەنە سیاسییەکان کۆتایی هات

کۆبونەوەکەی مەسعود بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و بڕیاریشدراوە کورد بە یەک تیم بەشداری دانوستانەکان بکات لە بەغدا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسعود بارزانی و لایەنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتوی ئیسلامی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە هەولێر کۆبونەوە.

لەمبارەیەوە رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق كە بەشداری كۆبوونەوەكە بوو بە رووداوی راگەیاند، کە لە کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەر و سەرکردەی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان، بڕیاردراوە لایەنە کوردییەکان بە یەک تیم بڕۆن بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا.



PM:02:56:17/05/2014