لە کۆتا هەفتەی خولی یانەکانی ئیسپانیا یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید دوای بەرامبەربوونی بە گۆڵێک لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بووە پاڵەوانی خولی یانەکانی ئیسپانیا بۆ وەرزەکانی ٢٠١٣- ٢٠١٤.
لە یاریگای کامپ نۆی تایبەت بە یانەی بەرشلۆنە بە ئامادەبوونی ٩٨ هەزار هاندەر یانەی بەرشلۆنە نەیتوانی سەرکەوتن بەسەر ئەتلەتیکۆ مەدریددا بە دەست بهێنێت دوای ئەوەی بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە یەکسانوون .
گۆڵی بەرشۆنە سانچێز لە خولەکی ٣٣ دا تۆماری کرد ، گۆڵی بەرمبەربوون دییگۆ گۆدین لە خولەکی ٤٩ دا تۆماری کرد.
بەم ئەنجامە پیاوانی سیمیۆنی نازناوی لیگایان بە دەست هێنا نەیانهێشت بەرشلۆنە ببێتە پاڵەوان.
شاهۆ فایق