یارده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی و وه‌زیری پێشووی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" ئه‌وه‌ی تا ئێستا له خراپ به‌ڕێوبردنی ئیداره و دارایی كراوه، ده‌بێت سنوورێكی بۆ دابنرێت و له شوێنێكدا رابگیرێت". روونیشیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم جگه له بڕێك قه‌رزی كه‌می توركیا هیچ قه‌رزێكی ده‌ره‌كی له بانك و وڵاتان نه‌كردووه.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ی كوردستان ٢٤دا، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی، رێباز حه‌ملان، له باره‌ی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وتی" ئه‌و وتاره‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت وتارێكی زۆر راستگۆیانه بوو، هه‌میشه وابووه، راستییه‌كان تاڵن، به‌ڵام پێویسته بوترێت".
وتیشی" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كه‌م كابینه‌وه تا ئه‌مڕۆ، وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی پێدا، ناڕێكوپێكی هه‌بووه له ئیداره‌ی دارایی له هه‌رێمی كوردستان، له یه‌كه‌م كابینه‌وه تا كابینه‌ی نۆیه‌م. ئه‌مه له شوێنێكدا پێویسته رابگیرێت و ده‌ستبكرێت به چاكسازییه‌كی راسته‌قینه له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی خه‌رجی و داهات".
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه باسیان له قه‌رزداربوونی حكومه‌ت كردبوو، رێباز حه‌ملان بە کوردستان ٢٤ی ڕاگەیاند" له سۆشیال میدیا و لای هه‌ندێك له شرۆڤه‌كارانی سیاسی، به‌داخه‌وه به میزاجی خۆیان لێكدانه‌وه‌یان بۆ گوتاره‌كه كرد. سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌دار قسه‌ی كرد، نه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی حزبی".
رێباز حه‌ملان ڕاشیگەیاند" كاتێك جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له‌وه كرد، ناڕێكی له ئیداره‌دان هه‌بووه، له رابردوو تا ئێستا، ئه‌م قسه‌یه هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌گرێته‌وه له كابینه‌كانی رابردوو به‌شداریان كردووه، هه‌ریه‌ك به‌شی خۆی به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. ئه‌مه بۆ هه‌موویان وه‌ك یه‌كه".
روونیشیكرده‌وه: یاسای چاكسازی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه، هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی له په‌رله‌مان ئه‌ندامیان هه‌یه، ده‌نگیان به‌و یاسایه داوه، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكات، له‌سه‌ره‌تای كابینه‌ی نۆیه‌م، كه كارنامه‌ی له په‌رله‌مان خراوه‌ته‌ڕوو، باسی ئه‌م چاكسازییه كراوه، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به نرخی نه‌وت و كۆرۆنا نییه. یه‌كێك له كاره له پێشینه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌وه‌یه چاكسازی بكرێت.
هاوکات لە بەشێکی تری قسەکانیدا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی دەشڵێت" یاسای چاكسازی به‌شێكی زۆری گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات. ئه‌و گرفتانه‌ی له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانن، له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی ئیداری و كاری نایاسایی درووست بوون، به‌شێكیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی له سه‌رووی توانای حكومه‌تی هه‌رێمن بۆ نموونه دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هاتنی كۆرۆنا".
رێباز حه‌ملان ئاماژەی بەوەشکرد" ئه‌وه‌ی باسی قه‌رزده‌كرێت، قه‌رز نییه به‌و مانایه‌ی خه‌ڵك تێی گه‌یشتووه، له رووی ئیداری و دارایی و یاساییه‌وه پێناسه‌ی خۆی هه‌یه. ئێمه له ٢٠١٥ یاسای قه‌رزمان هه‌یه، به هیچ شێوه‌یه‌ك تا ئێستا هیچ قه‌رزێكمان نه‌كردووه له هیچ ده‌وڵه‌ت، كۆمپانیا و بانكێكی نێوده‌وڵه‌تی، كه قه‌رز بخه‌ینه سه‌ر شانی حكومه‌ت و هاووڵاتیانی كوردستان".
روونیشیكرده‌وه: به گوێره‌ی یاسا هه‌ر قه‌رزێك بكرێت، ده‌بێت وه‌زیری دارایی واژووی بكات، كاتێك من وه‌زیری دارایی بووم هیچ قه‌رزێك نه‌كراوه، تا بوترێت سووی چووه‌ته سه‌ر و حكومه‌تی هه‌رێمی خستووه‌ته ژێر پابه‌ندییه‌كه‌وه كه پێی نه‌درێته‌وه.
وتیشی" ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی كرد، له‌و ٢٧ ملیار دۆلاره، ١٠ ملیار دۆلاری ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌یه، كه كراوه به هۆی بڕانی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه و ئه‌وه‌ی له توانای بوو، مووچه‌ی دا، به‌ڵام له شوێنێكدا نه‌یتوانی ئه‌و ئه‌ركه راپه‌ڕێنێت، ناچار بوو پاشه‌كه‌وتی مووچه بكات، ئه‌و پاشه‌كه‌وته ١٠ ملیاری ئه‌و قه‌رزه‌یه، كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ كردووه. ئه‌وه‌ش ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقه ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه ئه‌و بودجه‌ی بڕیوه، بۆیه پاشه‌كه‌وت كراوه".
هه‌روه‌ها ڕاشیگەیاند" به‌شی دووه‌می ئه‌و ٢٧ ملیار قه‌رزه، ١٧ ملیاره، نزیكه‌ی ٤ ملیار دۆلاری تایبه‌ته به كۆمپانیاكانی نه‌وت و ئه‌و پارانه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌كارهاتووه ئه‌وه‌ش هه‌موو مانگێك به‌شێكی لێ دراوه‌ته‌وه، ئێستا نه‌بێت به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت. به‌شێكیشی تایبه‌ته به كڕینی كاره‌با و بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی، كه حكومه‌ت كاره‌بای لێ كڕیون، یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه كۆمپانیای ماسه. ئه‌و قه‌رزه پابه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمه بیداته‌وه".
ئه‌وه‌شی وت" به‌شێكیشی تایبه‌ته به بانكی بازرگانی عێراق، كه مقاویله‌كان ئه‌و چه‌كه‌ی له وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ریان گرتبوو، چوونه له‌و بانكه كردوویانه به پاره و بڕه‌كه‌ی ٣ ملیار دۆلاره".
له باره‌ی دوا به‌شی قه‌رزه‌كه‌شه‌وه وتی" به‌شێكیشی ئێمه قه‌رزمان له توركیا كردبوو، به‌ڵام به‌شێكی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌و قه‌رزه دراوه‌ته‌وه و كه‌می ماوه".
دووپاتیكرده‌وه: ئه‌و ١٧ ملیاره‌ی ده‌مێنێته‌وه، پابه‌ندیی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمه. دڵنیایی ده‌ده‌مه خه‌ڵكی كوردستان، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هیچ بانكێكی نێوده‌وڵه‌تی و هیچ وڵاتێك قه‌رزی نه‌كردووه، جگه له‌وه‌ی توركیا، كه به‌شێكی كه‌می ماوه بدرێته‌وه.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه: سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا راستی وتووه، راستییه‌كه تاڵه، به‌ڵام پێویسته خه‌ڵك بزانێت ئێمه له چ ره‌وشێكین.
ڕێباز حەملان دەشڵێت" ئێمه پابه‌ندین به دابینكردنی مافی هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك. ئێمه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی مافیان نییه و ئه‌وانه‌ی پێنج مووچه و سێ مووچه‌یان هه‌یه رابگرین و ئه‌و پرسه رێكبكرێته‌وه. سه‌رۆكی حكومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ستی ئه‌و كه‌سانه نییه، كه به مافی خۆیان مووچه وه‌رده‌گرن، مه‌به‌ستی ئه‌وانه‌یه، كه به ناهه‌قی مووچه وه‌رده‌گرن. به‌شێكیشی ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان، پێویستی به ژێرخانێكی ئابووری پته‌و هه‌یه. ئه‌مه‌ش پێویستی به بودجه‌یه بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ و ته‌ندروستی و گه‌شتیاری، ئێمه ئه‌گه‌ر مووچه‌ش دابه‌ش بكه‌ین، ئه‌و كه‌رتانه خراپ بن، ئێمه ژێرخانمان چۆن چاكبكه‌ین و چۆن بۆ داهاتوو خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه و ژێرخانی ئه‌م وڵاته چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه، كه ستراتیژی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كۆتایی به گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان بهێنێت و وتی" به كورتی ئه‌وانه‌ی له‌م وڵاته مافی گشتیان خواردووه، ده‌بێت پێیان بڵێین بوه‌ستن و له‌مه زیاتر خه‌ڵكی كوردستان به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرن".